له‌گه‌ڵ هه‌موو بۆردوومانێكی نوێی ئێران، خه‌ڵكی كوردستانی عێراق و چاودێرانی بارودۆخی سه‌ر سنوور و سیاسه‌تی ئێران، زیاتر له‌وه دڵنیا ده‌بن كه ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه كه ئێران له‌لایه‌ن چه‌ند هێزێكی نێو عێراقه‌وه هێرشی ده‌كرێته سه‌ر، به‌ڵكو زیاتر له‌به‌رئه‌وه‌یه كه ئێران ده‌یه‌وێت سنووری خۆی تاقیبكاته‌وه به‌رامبه‌ر به كورد، عێراق و ئه‌مریكا.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و سێ لایه‌نه، هه‌موویان ته‌ماشا ده‌كه‌ن و هه‌مووشیان به‌و هیوایه‌ن كه ئه‌ركی ئه‌وه‌یان نه‌خرێته ئه‌ستۆ كه رووبه‌ڕووی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ببنه‌وه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا هه‌ر سێكیان ئیهانه و ته‌حه‌دداكراون له‌لایه‌ن ئێران كه وه‌ڵام بده‌نه‌وه.به‌ڵام راستی مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه هه‌رسێكیان به‌شێوازی تایبه‌تی خۆیان ده‌بێت وه‌ڵامبده‌نه‌وه. وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌شیان كورد و عێراق و ئه‌مریكییه‌كان لاوازتر و بێ سوودتریان ده‌كات له سیاسه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی نوێ دا.
بێده‌نگی و شه‌رمنی كورد و یه‌كنه‌بوونی سیاسیان به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كانی ئێران زیانی به ده‌سه‌ڵاتی كوردی گه‌یاندووه و ئه‌ركی ئێرانیشی ئاسانتر كردووه بۆ زیاتر هاتنه نێو هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵیانداوه رێگری له ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی بكه‌ن له هێرشكردنه سه‌ر ئێران، كه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش زیانێكی زۆری به وێنه‌ی هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندووه له‌لای كوردانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان.
هه‌روه‌ها چاودێران له‌و بڕوایه‌دان كه ئێران ده‌یه‌وێ په‌یامێك بنرێت بۆ كوردانی عێراق به‌وه‌ی زۆر نزیكن له ئه‌مریكا و توركیاوه و هێمایه‌كی ئاگاداركردنه‌وه‌شه كه رۆڵیان نه‌بێ له پشتگیریكردنی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی سووریا له‌م راپه‌ڕینه‌ی ئێستایان كه ره‌نگه زیانێكی زۆر له ئێران بدات له‌چاو وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه. ئێستا ئێران زۆر به‌په‌رۆشه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌لته‌رنه‌تیڤێكی دیكه بۆ جێ پێی خۆی له ناوچه‌كه‌دا، بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی مه‌ترسی نوێ له‌لایه‌ن رژێمه "سوننه" نوێیه‌كه‌ی سووریا و وڵاتانی دیكه‌ی جیهانی عه‌ره‌بی. باشترین شوێنیش به‌غدایه كه ئێستا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێران و ناوچه‌كه له‌كه‌مترین ئاسته.
به‌شێوه‌یه‌كی زیره‌كانه‌ش كه‌یسی بۆردوومانه‌كانی ئێرانیان داوه‌ته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه خۆی كورده و به‌مشێوه‌یه‌ش ئه‌و كه‌یسه له‌چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی كورد و ئێران‌دا هێڵدراوه‌ته‌وه، كه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش پڕاوپڕ دژی ئه‌و قسانه‌یه كه ده‌رباره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌یكه‌ن و ده‌ڵێن به‌شێكه له ده‌وڵه‌تی عێراق. به‌ڵام له‌وه ده‌چێت كاتێك دێته سه‌ر باسی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و داهاته‌كه‌ی، كورد به‌شێكه له عێراق و كاتێكیش باسه‌كه دێته سه‌ر بۆردوومانی ئێران و توركیا، كورد فیدرالی و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان هه‌یه! ئه‌م بێده‌نگییه‌ی به‌غدا هیچ سوودێكی نابێ، ته‌نیا لاوازكردنی به‌غدا و كورد نه‌بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكییه‌كان له وڵاته‌كه ده‌كشێنه‌وه.
له‌ده‌رئه‌نجامیشدا، رۆڵی ئه‌مریكاش لاوازتر ده‌كرێ، ئه‌وانیش چیدیكه ناتوانن بڵێن كه به‌رگری له عێراق ده‌كه‌ن، كه ته‌نیا ته‌ماشا بكات و سنووره‌كان به‌رده‌وام بۆردوومان بكرێن له‌لایه‌ن سه‌رسه‌ختترین دوژمنیان له ناوچه‌كه‌دا، كه په‌یامێكی روونیان ناردووه به‌وه‌ی له‌سه‌ر سنوور ئه‌مریكا هیچ كۆنترۆڵی نییه و ئێران باڵاده‌سته. ناوێكی سه‌رنجڕاكێشی دیكه خه‌ریكه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، ئه‌ویش به‌پێی قسه‌كانی شایه‌تی رووداوه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه و قسه‌ی چه‌ند به‌رپرسێك. ناوه‌كه‌ش: ئه‌نسارولئیسلامه یاخود دیوه كوردییه‌كه‌ی رێكخراوی قاعیده.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای رووداوه‌كانیش بكه‌ی، ئه‌گه‌ر پژاك ئه‌و ناوچه سنووریانه به‌جێبێڵن، ئه‌و بۆشاییه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه پڕده‌كرێته‌وه كه ئێستا له ئێران نیشته‌جێن، دوای ده‌رپه‌ڕاندنیان له هه‌ورامان.
تاوه‌كو بۆردوومانی ئێران به‌رده‌وام بێت، ئه‌وان زیاتر به‌هێزده‌بن تاوه‌كو كورد، عێراق و ئه‌مریكییه‌كان درێژه به‌بێده‌نگییه‌كانیان بده‌ن، ئه‌وان زیاتر بێ كاریگه‌ر ده‌بن و ئێران به‌هێزتر ده‌بێت له‌نێو رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی نوێ دا، به‌تایبه‌تی له‌دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا و سه‌رهه‌ڵدانی رژێمی نوێ له ناوچه‌كه‌دا.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق