" كاری سه‌ره‌كی ئینته‌رنێت ئه‌وه‌یه كه په‌یام له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سانی دیكه یان له به‌شێكی دونیاوه بۆ به‌شێكی دیكه بگوازێته‌وه. شیوازی جیاواز هه‌یه كه كه‌سێك په‌یام بۆ كه‌سانی دیكه بنێرێت. یه‌ك له‌و شێوازانه ناردنی په‌یامه به تویته‌ر و فه‌یسبووك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌و بۆ دوورترین شوێن. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شێوه‌ی "وه‌شانه" په‌یامه‌كانیش، ئینته‌رنێت خزمه‌تگوزاری په‌یامی راسته‌وخۆش له‌نێوان كه‌سه‌كان دابینده‌كات. له‌ئاستێكی بنه‌ڕه‌تیتر، كاری سه‌ره‌كی ئینته‌رنێت كۆنترۆڵكردن و راگرتنی باری دونیایه. ئه‌مه‌ش به وه‌رگرتنی زانیاری ده‌رباره‌ی ده‌وروپشتی خۆی به‌به‌كارهێنانی ئامێری تۆماركردن (كامیرا، مایكرۆفۆن، مۆبایل، بلۆگه‌ر، به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك و تویته‌ر و هتد…)، ئه‌و زانیاریانه‌ش ده‌كاته په‌یام و ده‌یانخاته سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بۆ كاربه‌ده‌ستان، ئه‌وانیش ئه‌و زانیاریانه تاوتوێده‌كه‌ن و بڕیاری كاردانه‌وه‌یه‌كی گونجاو ده‌ده‌ن و فه‌رمانی تایبه‌ت بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و به‌رده‌سته‌كانیان ده‌نێرن بۆ ئه‌نجامدانی كاری پێویست".
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه ده‌قی ته‌واوی پێناسه‌كردنی كۆده‌مار (جومله‌ی عه‌سه‌بییه) به گۆڕینی چه‌ند وشه‌یه‌ك به وشه‌كانی ئینته‌رنێت، په‌یام، دونیا، فه‌یسبووك تویته‌ر، ..هتد.
ئه‌گه‌ر به‌دوای پێناسه‌ی كاری جومله‌ی عه‌سه‌بی له له‌شی مرۆڤ بگه‌ڕێی، چه‌ند ئیشێكی سه‌ره‌كی ده‌دۆزیه‌وه كه زۆر نزیكن له‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ ئینته‌رنێت له دونیا ده‌یكات.
به‌ڵام لێره گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و له‌شه‌ی ئینته‌رنێت كاری تێدا ده‌كات (ده‌وڵه‌ت، حكومه‌ت، ریكخراو، كۆمپانیا، هتد…) هه‌مان هێز و توانای كاردانه‌وه‌ی پێویستی هه‌بێت وه‌ك له‌شی مرۆڤ، له هه‌مانكاتیشدا تاوه‌كو زیاتر ئه‌و له‌شه له نه‌خۆشی دووربێ باشتر ئه‌ركی رۆژانه‌ی خۆی به‌ڕێوه ده‌بات. رۆژ به‌ڕۆژیش ئه‌و پێداویستییه زیاتر ده‌بێ. به به‌راوردكردنی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت و ریكخراو و كۆمپانیا به به‌ڕێوه‌چوونی كه‌ره‌كانی له‌شی مرۆڤ، ده‌بینین كه چه‌ند خاسیه‌تێكی سه‌ره‌كی هه‌یه ده‌بێ له ده‌زگاكه‌دابێ تاوه‌كو بتوانێ كاردانه‌وه‌ی گونجاوی هه‌بێ و توانای گوزه‌رانی له‌گه‌ڵ دونیای ئه‌مڕۆدا هه‌بێ.
یه‌كه‌م: خێرایی، له زه‌مانی جاران، تاوه‌كو زانیاریه‌ك ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌یه‌ك ده‌گه‌یشته لای كه‌سی به‌رپرس و ئه‌و كه‌سه‌ش كاردانه‌وه‌ی خۆی ده‌بوو، كاتێكی زۆری پێده‌چوو. به‌ڵام ئه‌مڕۆ له زۆر رووه‌وه پێیده‌ڵێن سه‌رده‌می "ئێستا". زانیاری "ئێستا" ده‌گات و كاردانه‌وه‌كه‌ش ده‌بێ "ئێستا" بێت. تاوه‌كو زانیاری ده‌رباره‌ی هه‌ر بابه‌تێك زیاتربن، پرسیاریش زیاتر ده‌بن، تاوه‌كو پرسیاریش زیاتربن بۆشایی زانیاری زیاتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر "ئێستا" وه‌ڵام (یان كاردانه‌وه)ت نه‌بێ، كه‌سی دیكه زۆرن كه ئه‌و بۆشاییه پڕیكه‌نه‌وه به زانیاری راست یان ناڕاست.
بۆیه تاوه‌كو زووتر ده‌زگایه‌ك كاردانه‌وه‌ی گونجاوی به‌رامبه‌ر رووداوێك یان زانیارییه‌ك هه‌بێ، توانای به‌رده‌وامبوونی باشتر ده‌بێ.
دووه‌م: توانای كاركردن و جێبه‌چێكردنی ئه‌ركه‌كان. هه‌ر وه‌ك له‌شی مرۆڤ، ئه‌گه‌ر ده‌زگایه‌ك توانای كاركردنی گونجاوی نه‌بێ، ئه‌وا به‌ئیفلیجی ده‌مێنێته‌وه كه ره‌نگه له زۆربه‌ی كاته‌كان بزانێ چی پێویسته بكرێت، به‌ڵام توانای ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ی نییه به هه‌ر هۆیه‌ك بێت، بودجه، ده‌سه‌ڵاته‌كان، نه‌بوونی سیسته‌می ئیداری یان نه‌بوونی ئیراده‌ی كاركردن یان چاككردن. نه‌بوونی توانای كاركردن ورده ورده وا له ده‌زگاكه ده‌كات كه بوون و نه‌بوونی وه‌ك یه‌ك بێت.
سێیه‌م: لێزانین. ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كت بێته پێش وه‌ك ده‌زگایه‌ك یان ده‌مه‌زراوه‌یه‌ك یان وه‌كو مرۆڤێك نه‌زانی چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ی یان چی بكه‌ی، ئه‌وا له هه‌ردوو ئه‌و مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه خراپتره و زۆر به‌زه‌حمه‌ت چاك ده‌كرێ. به‌بێ بوونی سیسته‌مێكی فێربوونی دامه‌زراوه‌یی كه به كاری رۆژانه دێته‌دی.
ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه له‌گه‌ل زۆر له داووده‌زگاكانمان به‌راورد بكه‌ین ده‌بینین كه زۆربه‌یان خاون له ئه‌نجامدانی كاردانه‌وه‌ی گونجاو یان توانای ئه‌و كاردانه‌وه‌یان نییه یاخود تێگه‌یشتنیان له پێوێستی بوونی كاردانه‌وه‌ی خێرا و گونجاو نییه.
بۆیه پێویستییه‌كی زۆر گه‌وره هه‌یه به بوونی سیسته‌مێكی به‌ڕێوه‌بردن كه خێرا بێ و توانای كاردكردنی هه‌بێت و زانیاری دامه‌زراوه‌یی هه‌بێت. ئه‌مه‌ش ته‌نها به بوونی ئیراده‌یه‌كی راسته‌قینه بۆ به‌دیهێنانی حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی و دابینكردنی مافی وه‌رگرتنی زانیاری كه حكومه‌ت ناچار ده‌كات به شه‌فافیه‌ت كار بكات و كه‌سی شیاو له شوێنی شیاو دابنێ، ئه‌وه‌ش واده‌كات كه سیسته‌مێكی كاركردنی وا دروستببێ كه توانای راپه‌ڕاندنی كاره‌كانی هه‌بێ، به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و گونجاو و لێزانانه.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق