به‌م زووانه كاری دادگای باڵا‌ی تاوانه‌كانی عێراقی تایبه‌ت به دادگاییكردنی به‌رپرسانی رژێمی سه‌ددام ته‌واو ده‌بێ، یان وابریاره كه دابخرێ. به‌مه‌ش په‌رده به‌سه‌ر ماوه‌یه‌كی گرنگی عێراقی نوێ داده‌رێ، ماوه‌یه‌ك كه ده‌بێ به كاتی دادپه‌روه‌ری كاتی گواستنه‌وه(العداله الانتقالیه) پیناسه بكرێ.
ده‌بووایه ته‌واوكردنی كاری دادگا به‌وشێوه‌یه ده‌سپێكی سه‌رده‌می دادپه‌روه‌ری بێت، لێره‌شدا دادپه‌روه‌ری مانای دادپه‌روه‌ری یاسایی نییه، به‌ڵكو دادپه‌روه‌ری به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه.
ده‌بووایه ته‌واوكردنی كاری دادگا به‌وشێوه‌یه ده‌سپێكی سه‌رده‌می دادپه‌روه‌ری بێت، لێره‌شدا دادپه‌روه‌ری مانای دادپه‌روه‌ری یاسایی نییه، به‌ڵكو دادپه‌روه‌ری به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه.
له زۆر وڵاتانی دونیا كه بارودۆخیان له عێراق ده‌چێت، كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو ده‌هاوێژن بۆ دابینكردنی دادپه‌روه‌ری بۆ گواستنه‌وه‌ی وڵات له دیكتاتۆرییه‌وه بۆ ئاشتی و دیموكراسی. سه‌ره‌ڕای دادگاییكردنی به‌رپرسانی تاوانه‌كانی رابردوو، كۆمیته‌ی لێكۆلینه‌وه له پێشێلكارییه‌كان و نووسینی راپۆرتی ورد ده‌رباره‌ی تاوانه‌كان، سه‌ره‌ڕای كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی دیكه‌ی وه‌ك قه‌ره‌بووكردن ، داوای لێبووردنی فه‌رمی و چاكسازی له ده‌زگاكانی ئاسایش كه ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه یاخود به‌رز راگرتنی یادی تاوانه‌كانیان.
ئه‌زموونه‌كانی دیكه‌ی دادوه‌ری كاتی گواستنه‌وه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پرۆسانه په‌یوه‌سته به تێكڕایی و پێكه‌وه به‌ستنی هه‌نگاوه‌كانی. له نموونه‌ی عێراق دا، دادپه‌روه‌ری كاتی گواستنه‌وه( العداله الانتقالیه) به چه‌ند پیناسه‌یه‌كی جیاواز وه‌ك دادگای تاوانه‌كان، ده‌زگای یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی موڵكایه‌تی و زه‌وی و زار، ریشه‌كێشكردنی به‌عس و ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا سه‌رنج راكێشه ئه‌وه‌یه كه هیچ له‌و پێناسانه یان پڕۆسانه به‌یه‌كه‌وه به‌ند نین.
له‌كاتێكدا كه دادگا خه‌ریكه كاره‌كانی ته‌واو ده‌كات، كێشه‌ی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان هه‌ر له شوێنی خۆیانن، وه‌ك حالی ئاشتبوونه‌وه شه‌رمنه‌كه، كه كه‌س به ته‌واوی نازانێت چییه. باسكردنی ئاشتبوونه‌وه له عێراق ئیستا وه‌ك جفره‌ی لێهاتووه. ئیستا هیچ دیار نییه كێ ئاشتبووه‌ته‌وه و كێ ئاشت نه‌بووه‌ته‌وه، به چوونه ناو پرۆسه‌ی سیاسی یان ئه‌منی وڵات و به‌شداربوون له عێراقی نوێ كه ئیستا پابه‌نده به ئیمتیازی تایبه‌ت و تایفه‌گه‌ری و ناوچه‌گه‌رییه‌وه، نه‌ك به باوه‌ڕبوون به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی یان به سیسته‌می حوكمڕانی نوێ. هه‌ربۆیه ده‌بینین كه‌سانێك هه‌ن رۆژێك لێره‌ن و رۆژێك له‌وێن. قاچێكیان لێره و قاچێكیان له‌وێیه.
هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م ره‌وشه ئه‌وه‌یه كه هیچ دید‌ێكی روون نییه بۆ داهاتووی عێراقێكی فره‌لایه‌ن كه بتوانێ هه‌موو تایفه و ره‌گه‌زه‌كانی كۆبكاته‌وه. دید‌ێكی وا ته‌نها به‌بوونی سه‌ركردایه‌تییه‌كی به‌هێز دروستده‌بێ كه رابه‌رایه‌تی پرۆسه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی بكات و بیكاته كاری سه‌ره‌كی هه‌موو حكومه‌تێك. ره‌نگه هه‌رێمی كوردستان بتوانێ ئه‌زموونی ئاشتبوونه‌وه‌ی خۆی بخاته به‌رده‌م به‌غدا كه له هه‌ندێك حاله‌تدا، زیاد له پێویست له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كه‌س ئاشتبوونه‌وه كراوه (كه‌سانی وه‌ك قاسم ئاغای كۆیه) كه ده‌بووایه له‌به‌رده‌م دادگاكه‌ی به‌غدا ئاماده‌بێ، نه‌ك له هه‌ولێر به به‌رچاوی قوربانیانی رژێمی سه‌ددامه‌وه بێت و بچێت.
پڕۆسه‌كه‌ی دیكه كه تا‌ئێستا ئه‌نجامنه‌دراوه، یاخود به‌شێوه‌ی گونجاو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل نه‌كراوه: ریشه‌كێشكردنی به‌عسه. ئه‌و فایله تاڕاده‌یه‌كی زۆر به سیاسیكرا، ده‌توانرا به‌شێوه‌یه‌كی باش كاره‌كانی دوورخستنه‌وه‌ی به‌عسییه خراپه‌كانی به‌ڕێوه ببات. زۆر له‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌مڕۆ پێویسته دووربخرێنه‌وه به‌هۆی رابردووی خراپیان، هه‌ر له شوێنی خۆیانن، به‌ڵكو له پله‌ی به‌رزتریشدان. مانگی رابردوو له كۆنگره‌یه‌ك له به‌غدا، به‌ختیار ئه‌مین وه‌زیری پێشووی مافی مرۆڤ و پسپۆڕی دادپه‌روه‌ری كاتی گواستنه‌وه گوتی “له زۆر شوێنی گرنگی عێراقی نوێ، جه‌لاده كۆنه‌كه هه‌ر حوكم ده‌كات و قوربانییه كۆنه‌كه‌ش هه‌ر حوكملێكراوه”.
به‌چاو خشاندنێكی خێرا به پرۆسه‌ی دادپه‌روه‌ری كاتی گواستنه‌وه‌دا ده‌بینین ئه‌و پرۆسه‌یه به ئاقاری پێچه‌وانه‌دا ده‌ڕوات. به‌پێی سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی دادپه‌روری كاتی گواستنه‌وه، ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و دادپه‌روه‌ریه ئه‌وه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی داننان به تاوانه‌كاندا هه‌بێت و هه‌لی به‌دیهێنانی ئاشتی و دیموكراسی و ئاشتبوونه‌وه پته‌وبكات.
له عێراق دا، ته‌حه‌دای هه‌ره گه‌وره ئه‌وه‌یه كه گره‌نتی دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و پێشێلكاری و تاوانانه دروستبكرێ. به‌چاككردنی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی تێكشكاو و كاركردنی به‌یه‌كه‌وه بۆ به‌دیهێنانی ئاینده‌یه‌كی ئاسووده بۆ هه‌مووان.
به ره‌چاوكردنی باری دادگای تاوانه‌كان و به‌و خه‌مساردیه‌ی كه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه، ته‌نانه‌ت له میدیا كوردییه‌كانیشدا كه هه‌واڵه‌كانی دادگاییكردنه‌كه ده‌كه‌وتنه پاش هه‌واڵی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یان سه‌رۆك كۆمار یان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا جگه له نه‌بوونی هۆشیاری گشتی له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق له‌سه‌ر هۆكاری ئه‌و تاوانانه و بۆچی نابێ دووباره ببنه‌وه، وایكردوه كه پرۆسه‌ی گه‌یشتن به ئارامی و كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی نوێ، كارێكی زۆر ئاسان نه‌بێت، له‌كاتێكدا سه‌دان هه‌زار قوربانی و كه‌سوكاری قوربانییه‌كان چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق