الاثنين، 21 فبراير 2011

نامەیەك بۆ قارەمانەكەی ئۆپەراسیۆنی NRT

بۆ ئەو كەسەی كە فەرمانی داخستن و سووتاندن و لەناوبردنی كەناڵی تەلەڤزیۆنی NRT ت دا، بەپێویستم زانی كە لەم خاڵانەدا بۆ ئێوەی شیبكەمەوە كە جەنابت چیت ‌ئەنجامداوە:

* بۆ هەموو لایەكت سەلماند ‌كە ئەم هەرێمە زۆر پێویستی ‌بە ‌‌میدیایەكی پڕۆفیشناڵە كە بتوانێ هەموو لایەنێكی رووداوەكان پیشانبدات.
* بۆ هەموو لایەنێكت ‌سەلماند كە كاری میدیا‌ لە ‌‌‌‌كوردستان‌ لەسەر بنەمای “لەگەڵمانی یان دووژمنمانی” دەكرێت و پێدەچێ مەترسییەكە لە كەسانی ‌نێوەڕاستەوە هەیە.
*‌‌‌‌ سەلماندت كە هەرێمی كوردستان بە هیچ شێوەیەك ئەو مۆدێل و نموونە نییە بۆ بەشەكانی دیكەی عێراق.
* سەلماندت كە هەرێمی كوردستان هیچ ئارام نییە بۆ رۆژنامەنووسان.
* سەلماندت كە هەرێمی كوردستان لەبار نییە بۆ كاری بازرگانی، بەتایبەتی لەبواری میدیادا، ئەمەش تاكە ئومێدی میدیاكەمانە تاوەكو پێشبكەوێت و پڕۆفیشناڵتربێت.
* متمانەكردنت بە داوودەزگاكانی ئاسایش و یاساییەكانی ‌‌‌‌‌هەرێمەكەت خستە‌ ژێر گومان‌، بە‌بڕیاری داخستنی NRT ‌‌بەشێوازی خۆت.
* پەیامێكی روون و ئاشكرات بە‌‌‌‌‌‌‌ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گەیاندووە.”ئەم هەموو هەوڵانەی كە ویستوتانە میدیایەكی باش و‌ حوكمڕانییەكی باش بەدیبێنن بێسوودەو هێشتا هەرێمەكە لەلایەن چەند باندیكەوە ‌‌بەڕێوەدەبرێ و سەروەری یاسا دوورە لەڕاستییەوە.
* توانای ئەو دامەزراوەی كە پێویستە نوێنەرایەتی ویستی خەڵك بكات، حكومەتی هەرێمی كوردستانت‌‌‌‌‌‌‌، بەتەواوی خستووەتە ژێر پرسیارەوە.
* تۆ گەورەترین نهێنی خاڵە لاوازەكانت بۆ هەموو لایەك ئاشكرا كرد‌‌‌. ئەوەشت لەبیربێ كە هەرێمەكە زۆر دووژمنی هەیە و NRT یەكێك نییە لەوانە و هۆكارەكەش زۆر سادەیە: خاوەنی كەناڵەكە بەسەدان ملیۆن دۆلاری خستووەتە كاری وەبەرهێنانەوە لە هەرێمەكە و لەبەرژەوەندی ئەو نییە كە هەرێمەكە تێكبدات.
* بیرۆكەیەكی باشت داوە بە هەموو ئەوانەی كە دەیانەوێ شكستت پێبێنن و ئەویش دامەزراندنی كەناڵێكی تەلەڤزیۆنییە كە لەسەر ستاندرادی نێودەوڵەتی كاربكات.
* لەم دونیایەی فەیسبووكستان، تویتەرستان و هەتا باشتریش ویكیلیكستان، پێشنیازت بۆ دەكەم كە بە وردی ‌‌‌‌لەبارەی دروستبوونی هێزی نوێی هاووڵاتی جیهانگیری بخوێنیەوە.
* كەناڵی NRT و هەموو میدیایەكی ‌دیكە دەتوانن سبەینێ دەستبكەنەوە بە پەخش لە شوێنێكی دیكەوە كە نە تۆ و نە چەكدارەكانت دەستیان پێ نەگات ‌و ئەوكاتە دەمەوێ بزانم ‌‌چی دەكەی‌‌.
* هەروەكو وەبیرهێنانەوەش تاكە هێرشی هاوچەشن دژی میدیا لەلایەن رێكخراوی قاعیدەوە كرایە سەر رادیۆی دیجلە لەبەغدا لەڕۆژی ٣ی ئایاری ٢٠٠٦.
* بەو كارەت، پەڵەیەكی رەشت بەنێوچەوانی هەرێمی كوردستانەوە نا‌ و بۆ ماوەیەكی درێژیش هەر پێوەی دەمێنێتەوە و هەتا كارێكیش نەكرێ بۆ چارەسەركردنی ئەم مەسەلەیە، شتی لەوە خراپتریش روودەدەن.
* ئەگەر تۆ ئازایەتی رۆشنبیری و سیاسیت نییە بۆ هاتنە پێشەوە، یاخود ئامادەی راگەیاندنی بەرپرسیاریتی خۆتی لەو كارەی كردووتە، من پێشنیازت بۆدەكەم كە بە بێدەنگی خۆت بخەیە لاوە، لەبەرئەوەی ئەگەر هێشتا بەتەواوی لە قەبارەی ئەو زەرەرەی كە بە داهاتوو، خەڵك و نێوبانگی هەرێمی كوردستانت گەیاندووە، تێنەگەیشتووی، ئەوا تۆ بەردەوام خەریكی هەڵەی دیكە دەبی و ئەمەش تەنیا سەرەتایە‌.

هناك تعليق واحد:

  1. Xozga waku awanday qsa dakan ba khalishtan bwtaya keya, rozhi chandaha qsa dakret u kashesh dilniya niya keya? chon.lagal rezm bo hamu planek peshtrtan bo ashkra krdni aw band u melitia drndana.
    Brwa/ Sulaimaniy

    ردحذف